ئێم ئێس ئێن

 

وەک دەبینن و ئاشکرایە لە ماوەی زۆر کورتی تەمەنی ماڵپەرەکەمان میوانان و ئەندامانێکی زۆر ڕووی تێکردووین و ئاستی سەردانی بابەتەکانمان زیاتر بوو لەوەی چاوەڕوان دەکرا .
گومان لەوەدا نیە ئەمەش بەهۆی هەوڵ دانمانە بۆ خزمەتی گشت لاتان و ئەو ئاسانکاریانەیە کە بۆ جەنابتان کراوە لە ڕووی  فۆتۆشۆپەوە.
زۆر لە برادەران و هاوڕێیان لە ڕێی ئیمەیلەوە پەیوەندی ئەکەن و پرسیارو داواکاریەکانیان ئەنێرن . تا ئێمە وەڵام دەنێرین و بەرامبەر وەڵامی دەست دەکەوێت بێنەو بەردەی زۆر بەڕێ دەکرێت. بۆیە بە پێویستمان زانی کە ڕێگەیەکی خێراتر بگرینە بەر لە رابردوو.
وامان پێ باش بوو  خۆمان لە میوانان وون نەکەین و هەموو کات لە بەردەست میوانان بین ……!
 بۆ ئەم مەبەستە بڕیاردرا بە دروست بوونی پەیوەندی ڕاستەوخۆی نێوان نورفۆرجی و هەموو ئەو کەس و میوان و خۆشەویستانەی کە ڕوومان تێدەکەن . هۆکاریش بۆ ئەم پەیوەندیە ئێم ئێس ئێن مه‌سنجه‌ر دەبێت . هەموو ئەو بەڕێزانەی کە ویستیانە لە نزیکترو ڕاستەوخۆ پەیوەندیان هەبێت ئەتوانن ئەم ئیمەیل ئەدرەسە لە لیستی هاوڕێکانیان زیاد بکەن  .

msn@nor4g.net

تکایە تەنها بۆ کاری پێویست لەگەڵمان بدوێ ….!


له‌ڕێکه‌وتی 19/ 3/ 2008 |